نوچە: ئاژانسەکان
چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د كران، كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا له بنكه‌كه جێگیرن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له بنكه سه‌ربازییه‌كه لێدراوه و هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئاسمانی بنكه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه ٤-١-٢٠٢٠)، دوو گوللـه كاتیۆشا له گه‌ڕه‌كی جادریه و گۆڕه‌پانی بۆنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، جگه له زیانی ماددی، كه به‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌م یه‌كێك له ماڵه‌كان كه‌وتووه زیانی گیانی نەبووە.
