زانیاری لەسەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەخرێتەڕوو

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕیوبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەرم گەشەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایییە.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٣-١-٢٠٢٠، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکادا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکانیان، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت کەسی دیکە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆی نێودەوڵەتی هەبوو، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک لە وڵاتان گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە بەبیانوی دۆخی ناسەقامگیری عێراقەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، دانا محەمەد سەعید، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، سەبارەت بەگەشتەکان، ڕاگەیاند “هەموو گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاساییە و هیچ گەشتێکش هەڵنەوەشاوەتەوە و کارەکانی فڕۆكەخانە ئاساین”.

لای خۆیەوە دۆمۆنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا داوا دەکات، جیا لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، سەردانی ئێران نەکەن و خۆشیان لە سەردانیکردنی عێراق بە دوور بگرن. هەروەها دووپاتیش دەکاتەوە، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ناوچەکە دەکەن.

بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، لەئێستادا دۆخی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆزتر بووە، تاوەکوئێستاش، هەریەک لە وڵاتەکانی ئەمەریکا، هۆڵەندا، تورکیا، کەنەدا، ئوسترالیا و بەریتانیا هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتیانیان، کە سەردانی عێراق نەکەن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com