نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی، کە ئاژانسەکانی هەواڵی عێراق رایاناگەیاند، کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ناوچەی تاجی بەغدا، سێ ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبییان کردە ئامانج، ئەم رێکخراو لە بارەی ئەم هێرشەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی حەشدی شەعبی، لە هێرشی ئەمریکا، شەش کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
ئەم هێرشە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ٤-١-٢٠٢٠)، کراوەتە سەر کاروانێکی سەربازی حەشدی شەعبی.
لە راگەیێندراوەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە ”هەواڵی کوژرانی فەرماندەکانی ئەم هێزانە، لەوانە شبل الزیدی، حامد الجزائری و رائی الکروی دوورە لە راستی”.