نوچە: سی ئێن ئێن
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لەبارەی ڕووداوی کوژرانی قاسم سولەیمانی هەڵوێستی وەرگرت.
لە بەیانی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لەبارەی ئاڵۆزتربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە و ململانێکانی تاران و واشنتۆن، هۆشداری دراوە.
دەوڵەتی قەتەر جەختیش دەکاتەوە، لە دۆخی ئێستای عێراق نیگەرانە و کوژرانی قاسم سولەیمانی دەتوانی عێراق بەرەو هەڵدێر ببات.
قەتەر هەروەها داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات و داوا لە لایەنەکان دەکات بە هەست بە بەرپرسیارێتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن.