نوچە: ئاژانسەکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ٤-١-٢٠٢٠) چەند چەكدارێکی حەشدی شەعبی لە باكووری بەغدا كوژراون، دەگوترێ سەركردەیەكی باڵاشیان لەناودایە، بەڵام تەرمەكان بوونەتە خەڵووز و جارێ نەناسراونەتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدا، بەرەبەیانی دوێنێ (هەینی ٣-١-٢٠٢٠) هێزەكانی ئەمریكا لە رێگەی فڕۆكهیەكی بێفڕۆكهوانەوە، ههریهك له قاسم سولهیمانی و ئهبومههدی موههندیسیان كرده ئامانج و كوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، قەیس خەزعەلی، فەرماندەی میلیشیای عەسایبی ئەهلی حەق کوژراوە، بەڵام لەلایەن هیچ لایەنێكی فەرمی پشتڕاست نەكراوەتەوە.
لەلایەكی دیکەوە، باس لە كوژرانی عەلی شبل زەیدی، ئەمینداری گشتی كەتایبی ئیمام عەلی و برایەكی دەكرێت، ئەویش هەر پشتڕاست نەكراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی فەرمی عێراق تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە، كە لە ناوچەی تاجی باکووری بەغدا، هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتە سەر یەکێک لە کەسایەتیەکانی حەشدی شەعبی.