نوچەنێت
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی هێرش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، هۆشداریی ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران.
رۆژی ٢-٢-٢٠١٩، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس و ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عیراق، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا کوژران. دوای ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەو بێ وەڵام نەهێشتنەوەی ئەم هێرشە دەکەن.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند”هه‌ر په‌رچه‌كردارێكی ئیران، به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بڕیارێكی زۆر سه‌یر ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرن”.
رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند “سوله‌یمانی له گه‌شتێكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بووه كاتێك كراوه‌ته ئامانج کە پلانی بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر سه‌رباز و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له ناوچه‌كه داده‌ڕشت”.
بەرپرسە ئەمریکییەکە جەختی کردەوە، کە قاسم سوله‌یمانی پلاندانه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی (كه‌ی وه‌ن) بووه له كه‌ركوك كه به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژرا.