نوچە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و باسی هێورکردنەوە دۆخی ناوچەکە کراوە.
ئێوارەی هەینی ٣-١-٢٠٢٠ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کراو جەخت لەسەر هێورکردنەوە دۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی گرژی و دانبەخۆداگرتن و بەردەوامبوونی دایەلۆگ کرایەوە.