نوچە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، کە میلیشیایەکی عێراقی نزیک لە ئێرانە، وه‌ك گروپێكی تیرۆستی ناساند.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (٣-١-٢٠١٩)، له هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ١٠ كه‌سی دیكه كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: رێكخراوی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق-ی وه‌ك گروپی تیرۆرستی ناساندوه، كه له‌لایه‌ن خودی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، پشتیوانی ده‌كرا، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا كوژرا.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دوو سه‌ركرده‌ی دیاری عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق، ”قەیس غەزعەلی و لەیس عەزعەلی” برای، وه‌ك ”گه‌وره تیرۆرست” ناسێندراون و خراونه‌ته لیستی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه.
