نوچە
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشکرای کرد، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دیاریكراوه.
شەوی رابردوو (٢\٣-١-٢٠٢٠) له هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه كوژران.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند “له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح-ی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌دوای كوژرانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌بۆردومانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دیاریكراوه”.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق روونیشیكرده‌وه، کە “كاندیدكردنی هادی عامری بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی قبوڵكراوه”.