نوچە-ئاژانسەکان
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە بارەی ڕووداوی کوشتنی قاسم سولەیمانی و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە.
حسن الکعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: سبەی شەممە، دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر هاوپەیمانانی ئێران لە عێراق کۆدەبێتەوە.
الکعبی دەشڵێت، لەم دانیشتنەدا، پەرلەمان بڕیاری گرینگ دەدات و کۆتایی بە ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق دێنێ.