نوچە: ئاژانسەکان
حەسەن رووحانی لە پرسەنامەیەکدا بەبۆنەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، دەڵێت ”تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەکەنەوە”.
حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە یەکەم کاردانەوەی بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس رایگەیاند، “بێگومان گەلی گەورەی ئێران و گەلە ئازادەکانی دیکەی ناوچەکە تۆڵەی ئەم تاوانە قێزەونە لە ئەمریکای تاوانبار دەکەنەوە”.
پێشتر خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، بە تووندی تۆڵە لە ئەمریکا دەکەنەوە.
هەروەها ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێران لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی رایگەیاند، بە تووندی وەڵاممان بۆ ئەو تاوانە قێزەونە دەبێت و هەرچی دەستی لە کوشتنی سولەیمانیدا هەبێت باجەکەی دەدات.