نوچە
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مریكادا له به‌غدا كوژران.
به پێی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عێراق، هه‌ردوو فه‌رمانده‌كه له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی پێنج شه‌ممه بۆ سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژراون.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، كه سوپای ئه‌مریكا هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر دوو ئامانج له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجام داوه و تێیدا دوو كه‌س كوژراون كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
به ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان، لانی كه‌م پێنج كه‌سی دیكه له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو دا كوژراون.
ئه‌حمه‌د الاسدی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌واڵی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندسی بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئه‌مریكا و ئیسرائیل به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ناساندووه.
هەروەها ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه هێزی مارێنزی ئه‌مریكی له ناوچه‌ی جادرییه قه‌یس خه‌زعه‌لی و هادی عامرییان ده‌ستگیر كردووه.