نوچە
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕی ١٠٠ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر، تەرخانکرا. نەخۆشخانەیەکی نوێی راوێژكاری دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢-١-٢٠٢٠، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند”بڕی ١٠٠ ملیۆن دینارمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕینی منداڵان، نانه‌كه‌لی، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای هه‌ولێر ،بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك گرفتی به‌په‌له له‌و نه‌خۆشخانانه‌دا، تەرخانکردووە”.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، له دوو مانگی داهاتوو زۆربه‌ی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی منداڵانی هەولێر چاره‌سه‌رده‌كرێن. نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی راوێژكارییش له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
فرسەت سۆفی، هەروەها گوتی”سه‌ردانی خانه‌ی به‌ساڵاچوانمان كردووه و بڕێك پاره وه‌كو خه‌ڵات به‌وانه دراوه كه له‌خانه‌كه‌ن، جگە لەوەش بڕێک پارەمان تەرخانکردووە بۆ ئیدارەی ئەم شوێنە و له رۆژانی داهاتووشدا، سه‌ردانی بنكه‌كانی ئۆتیزم و نابیانایان ده‌كه‌ین”.