نوچە-ئاژانسەکان
بە گوێرەی میدیاکانی عێراقی، هێزێکی تایبەتی ئەمریکا ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن.
ئەم هێزە تایبەتەی ئەمریکا، لە بنکە سەربازییەکانی فلۆریداوە رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون.
ناردنی ئەم هێزە سەربازییە، دوای ئەوە دێ کە هاوپەیمانانی ئێران لە عێراق هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
پێشتریش مارک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، کە هێزێکی تایبەت رەوانەی عێراق دەکەن.
برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە تۆمەتبار کردووە و دەڵێت: کردنە ئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریکا تاکتیکی ئێرانە.