خامنەیی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

0

نوچە

عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە.

پاش ئەوەی لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای عێراقەوە هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، دۆناڵد ترەمپ بە توندی هەڕەشەی لە ئێران کرد و رایگەیاند: ئێران بۆ تاوانی ئەو کارانەی دەدات و ئەمەی کە دەێڵێم، هۆشدار نییە، بەڵکو هەڕەشەیە.

خامنەیی لە تویتەکەیدا دەڵێت “ئەو کابرایە نووسیویەتی ئەوان لەبارەی ڕووداوەکانی بەغدا، ئێران بە بەرپرسیار دەزانن ھەروەھا دەڵێت و وەڵامیان بۆیان دەبێت”. ئاماژەی بەوە کردووە “ھیچتان پێ ناکرێ و ئەگەر مەنتقتان ھەبوایە، کە نیتانە، دەبوایە بتانزانیبایە تاوانەکانی خۆتان لە عێراق و ئەفغانستان وای کردووە ئەو گەلانە دژتان بن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com