نوچە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی ئەم دواییەی حەشدی شەعبی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند ”به نيگه‌رانييه‌كى قوڵه‌وه له رووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له به‌غدا ده‌ڕوانين، كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ره‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە راگەیێندراوەکەدا گردبوونەوە و خۆپیشاندانی مەدەنیانە بە مافێکی دەستووریی دەزانێت، بەڵام به‌كارهێنانى تووندوتيژى و په‌لاماردان و ره‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان بە ”پێشهاتێكى مه‌ترسيدار” ناودەبات.
نێچیرڤان بارزانی، لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان بە دۆستی عێراق و هەرێمی کوردستان ناودەبات و ئاماژە بەوە دەدات “ئەمريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له رزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆریستانى قاعيده و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه”.
دەقی راگەیێندراوەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه مافێكى ده‌ستوورييه، به‌ڵام به‌كارهێنانى تووندوتيژى و په‌لاماردان و ره‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره. به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له به‌غدا ده‌ڕوانين كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ڕه‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
ئه‌مريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له رزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆریستانى قاعيده و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن. داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆيان له پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه و دامه‌زراوه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان بدرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
١-١-٢٠١٠