نوچە
دوای هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسە لەهێرشکردنە سەر باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق.
دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکا کە دوێنێ فەرمانی هێرشکردنە سەر بنکەو بارەگاکانی حزبوڵای لەعێراق و سوریا دەرکرد، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، ” ئێران بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوشت و چەند سەربازێکیشی بریندارکرد، ئێمەش بەتوندی وەڵاممان دایەوە، لەئایندەش بەهەمان شێوە وەڵامی دەدەینەوە.”
لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوە، لەئێستادا ئێران هێرشێکی رێکخستوە بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق، ئەو وڵاتە بەتەواوەتی بەرپرسە بەرامبەر بەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەرمان”.
لەهەمان کاتدا، سەرۆکی ئەمریکا روو دەکاتە بەرپرسانی عێراق و دەڵێت، کە چاوەڕێدەکەن هێزە عێراقییەکان باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق بپارێزن.
لەکۆتایشدا، وەک پەیامێک بۆ بەرپرسانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، دۆناڵد ترەمپ نوسیویەتی، ” ئەوە بەفەرمی پێمڕاگەیاندن! ”