نوچە
لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى، هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا و هه‌وڵى چوونه ناو باڵوێزخانه‌كه ده‌ده‌ن.
كه‌مێك پێش ئێستا (سێشه‌ممه ٣١-١٢-٢٠١٩)، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، خاڵێكی پشكنینی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن لایانگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنراوه.
ئه‌و هێرشه دواى ئه‌وه دێت، کە له دوو رۆژى رابردوو له رێگه‌ى هێرشى ئاسمانییه‌وه، ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر پێنج بارەگای حه‌شدى شه‌عبى و بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٠ کوژرا و زیاتر ٣٠ برینداری لێکەوتووەتەوە.
