نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی ئەو کەسانەی بە نایاسایی و بە پلەی باڵا خانەنشین کراون هەڵدەوەشێتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٣ تاوەکو ٢٠١٣ ژمارەیەکی زۆر بە نایاسایی و بە پلەی باڵا خانەنشین کراون، بەشێک لەوانە بە پلەی وەزیر، بیرکاری وەزیر، بەڕێوبەری گشتی و ڕاوێژکار جانەنشین کراون.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، سەعید مستەفا هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەی بە موچەی خانەنشینی پلە باڵاکان، ڕایگەیاند”دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان کرد، یەکێک لەو لیژنانەش لیژنەی پێشمەرگە بووە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، هەردوولا پێمانوابوو لە جیاتی وشەی ڕاستکردنەوە، پێویستە وشەی ڕاستکردنەوە و هەڵوەشاندنەوە بخرێتە پڕۆژەیاساکەوە”.
هەرکی ڕوونیشیکردەوە و گوتی “ئێمە بیرمان لەوەکردەوە، کە کۆمەڵێک خەڵک هەیە بە پلەی وەزیر، بریکاری وەزیر، بەڕێوەبەری گشتی و لیوا خانەنشین کراوە، هەروەها بەشێک لەوانە بەنایاسایی کراوە و حەقی ئەوەیان نەبووە، بۆیە داوامانکرد، وشەی هەڵوەشانەوە زیاد بکرێت بۆ پڕۆژەیاساکە”.
پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی پێشمەرگەی شاخ بوونە و خزمەتیان کردووە، بەپلەی باڵا خانەنشین کراون موچەکەیان نابڕێت، بەڵکو بە موچەیەکی شایستە خانەنیشین دەکرێنەوە، ئەوانەشی، کە بە نایاسای و هیچ خزمەتێکیان نەکردووە و بە پلەی باڵا جانەنشین کراون هەڵدەوەشێتەوە.