سعودیە: حەشدی شەعبی تیرۆریستە

0

نوچە: ئاژانسەکان

سعودیە ئیدانەی هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆسەر ئەمریکا دەکات و حەشدی شەعبی بە تیرۆریست ناودەبات و دەڵێت “میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران سەروەریی عێراقیان پێشێلکردووە”.

بەرپرسێکی سعودیە بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند “میلیشیا تیرۆریستییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن هێرشیان کردووەتە سەر هاوپەیمانان لە عێراق و سەروەریی عێراقیان پێشێلکردووە”.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سعودیە داوادەکات کە رێگە نەدرێت هێرشی هاوشێوەی کەی وەن بۆسەر هاوپەیمانان دووبارە ببێتەوە و دەڵێت “ئێران پشتگیریی میلیشیا تیرۆریستییەکان لە عێراق دەکات”.

ئیدانەکردنی سعودییە بۆ هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆسەر ئەمریکا لە عێراق دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دێت، کە باسیان لە هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی کەی وەن لە کەرکووک کردووە.

رۆژی یەکشەممە ٢٩-١٢-٢٠١٩، لە وەڵامی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە بنکەی سەربازیی ”کەی وەن” لە کەرکوک، سوپای ئەمریکا بە فڕۆکەی ئێف ١٥ هێرشی کردە سەر پێنج بنکە و بارەگای گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق و سوریا. زۆربەی بەرپرسانی عێراق ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکایان کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com