نوچە
هاوپه‌یمانێتیی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتیی نه‌سر ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ”ناوبراو له گرێكوێره‌ى له‌ده‌ستدانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌ژى و به مایه‌پوچ و په‌ككه‌وته‌ی سیاسی وه‌سفیده‌كات”.
هاوپه‌یمانێتیی سائیرون، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی لێدوانێكی عه‌بادى ده‌داته‌وه، كه رایگه‌یاندووه، سائیرون عادل عه‌بدولمه‌هدی-یان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژاردوه و له‌رێگه‌ی به‌رپرسه‌كانیانه‌وه له حكومه‌تدا “حكومه‌تیان دۆشیوه”، له به‌رامبه‌ردا سائیرون رایگه‌یاندووه “گوێمان له لێدوانه‌كانى عه‌بادى گرت و به‌داخه‌وه نابه‌رپرسانه‌یه به‌تایبه‌تى ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و تۆمه‌تباركردنى سائیرون، ئه‌وه‌ى باسى كردوه دوره له واقیع و ناڕاسته.
سائیرون ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه “ئه‌وه‌ى عه‌بادی وتویه‌تى به‌لاڕێدابردنى راى گشتی و ساخته‌كردنى راستیه‌كانه، ئه‌وه‌ش به‌ئاشكرا له‌پیاوێكدا به‌دى ده‌كرێت له گرێكوێره‌ى له‌ده‌ستدانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌ژى، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریى له‌سه‌ر شێوازى قسه‌كرنى كردوه”.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در راشیگه‌یاندووه “چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان ده‌كرد عه‌بادى ئه‌وه ئاشكرا بكات له‌ماوه‌ى ئه‌م ١٥ ساڵه‌ى رابرودا چ لایه‌نێك بووه‌ته هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌ژارى و نه‌بونى خزمه‌تگوزارى، سه‌ره‌ڕاى بونى بودجه‌ى زه‌به‌لاح، تا ئه‌وه‌ى عیراق گه‌یشتوه‌ته لێوارى له‌ناوچون، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌گه‌یشتبێته لێواره‌كه.
سائیرون به زمانێكی تونده‌وه دوپاتیكردۆته‌وه “ئه‌و گوتاره قه‌یراناوییه‌ی په‌ككه‌وته‌كانی سیاسه‌ت ده‌یده‌ن دوورمان ناخاته‌وه له پرۆژه‌ى چاكسازى و ئاوڕ له قسه‌ی پوچی مایه‌پوچه‌كان ناده‌ینه‌وه.