په‌یمانگایه‌كی ئه‌مریكی مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر به‌نداوه‌كان ئاشكراده‌كات
نوچە.نیت.Knn
په‌یمانگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی، مه‌ترسیی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر به‌نداوه‌كانی عێراق، ئاشكرا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌حاڵه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كانی موسڵ و حه‌دیسه‌دا، به‌غداد ژێر ئاو ده‌كه‌وێت.
په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی فۆرن بۆلیسی ئه‌مریكیی، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات، وه‌ك چۆن چه‌كدارانی داعش، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر بیره‌نه‌وتییه‌كان، ئاواش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر به‌نداوه‌كان له عێراقدا.
په‌یمانگاكه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشێكیان به ئاراسته‌ی به‌نداوی كارۆئاویی له قه‌زای حه‌دیسه‌دا، ئه‌نجامداوه كه دوه‌مین گه‌وره به‌نداوه له عێراقدا، هاوكات به‌نداوی موسڵ كه گه‌وره‌ترین به‌نداوی عێراقه، نزیكه له‌سنووری چالاكییه‌كانی چه‌كدارانی داعش و له‌حاڵه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌شدا، له‌چه‌ند كاتژمێرێكدا موسڵ ژێر ئاو ده‌كه‌وێت و به‌غدادیش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه
په‌یمانگا ئه‌مریكییه‌كه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، له‌دوای نه‌وت، ئاو به دوه‌م خاڵی لاوازی حكومه‌تی عێراق له‌جه‌نگی داعشدا داده‌نرێت.