سلێمانی: دەستبەسەر ٢٥ تۆن برنجدا گیرا

0

نوچە

ئەمڕو (دووشەممە ۳۰ـ۱۲ـ۲۰۱۹) لە سلێمانی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەر بڕێکی زۆر برنج دا دەگرن و خاوەنەکەشی سزا دەدرێت.

لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەدەزگاکانی ڕاگەیاندیان ڕاگەیاند: کە دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە برنجدا گرتووە، کە ئەسپێی هەڵهێناوە و شیاوی خواردن نییە.

گوتیشیان هۆکاری ئەسپی هەڵهێنانەنەکە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، کە بەشێوەیەکی ناتەندروست و لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا عەمبارکراوە.

بەپێی  رێنمایی تەندروستییەکان نابێ ئەوخواردنانە بخورێت، کە مێرووی هەڵهێناوە، چونکە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هاوکات خاوەنی کۆگای برنجەکە بەنیاز بووە پاکی بکاتەوە و لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی بەسەرهاوڵاتیاندا ساغی بکەنەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکراشی کرد، تەواوی برنجە دەستبەسەرداگیراوەکە لەناو دەبات  و خاوەنەکەشی  رووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com