نوچە-ئاژانسەکان
هاوپەیمانی سائیرون، ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی دەکات و هێرشەکە بە پێشێلکاری سەروەری عێراق لە قەڵەم دەدات.
هاوپەیمانی سائیرون، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکای کرد، کە بەو هۆیەوە دەیان کەس لە میلیشیاکانی ئێران کوژراو و بریندار بوونە.
سائیرون کە لە رەوتی سەدر و هێزەکانی هاوپەیمان پێکهاتووە، دەڵێت: ئەم هێرشە قابیلی قبوڵ نییە و دەوڵەتی فیدڕاڵ دەبێ توانای بەرگری لە خاکی عێراقی هەبێت.
سائیرون جەخت دەکاتەوە، کە لە سەر دژایەتی ئەمریکا وئیسرائیل بەردەوامن.