نوچەنێت
بەپێی پێشبینیەكانی کەشناسی بۆ ٤٨كاتژمێری داھاتوو، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمەباران ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٦، سلێمانی ١٥، دھۆك ١٣ پلە و كەركوك ٢٠ پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی سێشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچەھەور و پەڵەھەوردا دەبێت.