دەیان کوژراو و بریندار هەیە

0

نوچە- ئاژانسەکان

ژمارەی کوژراوەکانی حەشدی شەعبی بۆ ٢٥ کەس بەرزبۆتەوە. سەرۆککۆماری عیراق، بە پێشێلکردنی سەرەوەی ئەم وڵاتە ناوی دەبات.

شەوی رابردوو، ٢٩/٣٠-١٢-٢٠١٩، ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ پێنج بارەگای حەشدی شەعبی لە عیراق و سوریا.
بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لەعێراق رایگەیاند: ژمارەی کوژراوەکانی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر کتائیبەکانی حزب اللەی عیراقی گەیشتۆتە (٢٥) کەس.

بەڕێوبەری حەرەکەی دەستەی حـەشدی شەعبی (جواد کازم رەبیعاوی) دەڵێت: ژمارەی کوژراوەکان لەزیاد بوندایە چونکە زۆربەی بریندارەکان برینەکانیان سەختە. وێڕای هەبوونی(٥١) بریندار.

(مارک ئیسبر) وەزیری بەرگری ئەمریکی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو سەبارەت بە هێرشەکە گوتی” فڕۆکەکان جۆری”اف ۱۵”بوون. بۆردومانی ٥ بارەگای حەشدی شەعبییان کردووە. سێیان لە ڕۆژئاوای عێراق و دوانیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
مارک ئیسبر، زیاتر بەاسی لە هەڵوێستی ئەمریکا کردو بە سەرکەوتوو ناوی برد” هێرشەکانمان سەرکەتوبووە. بەرپرسان گفتو گۆیان کردووە و بژاردەی دیکەیان لەگەڵ سەرۆک ترامپ باسکردووە”.

ئەم بەرپرسەی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتووە: واشنتۆن رێوشوێنی پێویست دژ بەو گروپانە دەگرێتە بەر کە ئێران بەڕێوەی دەبات.

(مارک کیمیت) جێگری فەرماندەی هێزی ئەمریکی پێشوو لە عێراق دەڵێت: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، وەڵامی کوشتن و بریندار کردنی ئەمریکییەکانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو .

هەر ئەمشەو بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عیراق، ئەم هێرشانەی بە “پێشێلکردنی سەروەری عیراق، ناوبرد”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com