نوچە-ئاژانسەکان
دوا بەدوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، کە بەستراوە بە ئێرانن، حزبی دەعوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمی حزبی دەعوەدا هاتووە: نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و پاکانە حیسابی ئەمریکا لە دژی ئێران.
حزبی دەعوە، هێرشەکەی ئەمریکای بە ژێرپێخستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق وەسف کردووە.
لە بەیاننامەکەی حزبی دەعوە، هەروەها جەخت کراوەتەوە کە حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازی و فەرمی عێراقە.