نوچە-اینا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی هێرشی ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر هێزە میلیشاییەکانی سەر بە ئێران هەڵوێستی وەرگرت.
حسن الکعبی، جێگری یەکەمی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەنجامی ئەم هێرشانە دەبێتە هۆی لاواز بوونی سوپای عێراق بە تایبەت لە سەر سنورەکان.
بە گوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەردەوام بوونی ئەم هێرشانە بە پێی پلانێکی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت و لاوازی سوپای عێراقی لێدەکەوێتەوە.
الکعبی، ئەمریکا بە ژێرپێخستنی سەروەری عێراق و ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان واشنتۆن و بەغدا، تۆمەتبار دەکات.
پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی وەرگرت
0
Share.