وردەکاری زیاتر لە بارەی هێرشەکەی ئەمریکا

0

نوچە-ئاژانسەکان

سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی هێزەکانی ئێران،هۆشداری دایە تاران.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەم هێرشەی بە سەرەتایی وەسف کردووە و دەڵێت: ئێران کایەیەکی مەترسیداری دەستپێکردووە.

لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەم هێرشە،حەشدی شەعبی دەڵێت ١٩ میلیشای سەر بە ئێران کوژراون.

سەرچاوەکانی زانیاری لە ئەمریکا، باس لە کوژرانی زیاتر لە ٤٠ کەس دەکەن و ئاماژەیان بە سێ بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران داوە.

حزبولڵای عێراق، کە ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشە بووە،ڕایگەیاند وەڵامی ئەم دەسترێژییە دەدەنەوە.

ژمارەیەک لە کۆنگرێسمەن و سیناتۆرەکانی ئەمریکا، پێشوازییان لەم هێرشە کردووە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عیراق ئیدانەی هێرشەکەی کرووە و ڕایگەیاندووە: ئەم هێرشە ژێر پێخستنی ڕێککەوتنەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدایە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز رایگەیاند: ئەم هێرشانە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراون.ژمارەی کوژراوەکان تا دێ بەرزتر دەبێتەوە و نزیکەی ٣٥ کەس لە هێزە میلیشاییەکانی سەر بە ئێران بریندار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com