ئەمەریکا حەشدی شەعبی کردە ئامانج

0

نوچە: ئاژانسەکان

ئەمشەو ٢٩\٣٠-١٢-٢٠١٩، هێزەكانی سوپای ئەمەریكا پێنج بارەگای میلیشیاكانی حەشدی شەعبییان لە سنووری پارێزگای ئەنبار و ئەودیوی سنووری سووریا كردە ئامانج، لە ئەنجامدا دەیان كوژراو و بریندار لە ڕێزەكانی حەشد هەن.

ئەم هێرشەی سوپای ئەمەریكا، كە لە ڕێگەی فڕۆكەی ئیف-١٥-ەوە ئەنجام دراوە، وەكو وەڵامێكی هێرشێكی چەند ڕۆژی ڕابردوو دێت بۆ سەر بنكەی سەربازیی (كەی وەن)ی ئەمەریكییەكان لە پارێزگای كەركوك.

بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵڵای عێراقی بووە لەسەر سنووری عێراق و سووریا، لە ئەنجامیشدا لە ناو چەندین كوژراو و برینداردا، فەرماندەییەكی حزبوڵڵاش كوژراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com