بڕی هاوردە بۆ عیراق و هەرێم لە ساڵی ۲۰۱۹دا راگەیێندرا

0

نوچە

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان دەڵێت، لە ۹٦ وڵات هاوردە دەکەین و کۆی گشتی کاڵای هاوردەکراویش بۆ عیراق و هەرێم زیاتر لە ٤۸ ملیار دۆلار بووە.

گەیلان حاجی سعید، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی ئێمە کاڵایان لێ هاوردە دەکەین ۹٦ وڵات دەبن و کۆی گشتی کاڵای هاوردەکراویش بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان لە ۹ مانگی ساڵی ۲۰۱۹دا ٤۸ملیار و ۹۷۰ ملیۆن دۆلار بووە.

گەیلان حاجی سعید گوتیشی، بەبەراورد بە ساڵی ۲۰۱۸ بڕی زیاتر ٤ ملیار دۆلار کاڵای هاوردە زیاد ی کردووە چونکە لە ۲۰۱۸ بەبڕی ٤٥ ملیار و ٥٦۷ ملیۆن کاڵا هاوردە کراوە، ئەم بڕە پارەیەش جگە لە خزمەتگوزرایەکانی وەک کارەبا و گاز کە لەوڵاتی ئێران بەبڕی ۲ ملیار و ٥۰۰ ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردە کراوە.

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، کە هەرێمی کوردستان لەساڵی ۲۰۱۸ بە بڕی ۲٦ ملیار و ۸۸۱ ملیۆن دۆلار هاوردەکردنی کاڵا هەبووە، بەڵام ڕێژەکە لە ۲۰۱۹ دابەزیوە بۆ ۲۰ ملیار و ۹۲٦ ملیۆن دۆلار، هۆکاری دابەزینی ڕێژەی هاوردەکردنیش بەڕێژەی لە ۲۲٪ لەڕێگەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆکاری یەکخستنی پێناسی گومرگی، کە لە سنوورەکانی عیراق جێبەجێ، نەدەکرا ئەمەش وایکرد هاوردەکردنی کاڵا لەسنوورەکانی هەرێم کەم ببێتەوە، هەرچەندە لەدووای مانگی ئەیلوول هاوردەکردن لەسنوورەکانی هەرێم زیادی کردەوە بەهۆی پشێویەکانی عیراق و داخستنی بەشێک لەسنوورەکانی عیراق، بەڵام ئەمەش شتێکی کاتییە و دەبێ هەڵوەستە بکەین لەسەر کەم بوونەوەی ڕێژەی هاوردەکردن.

گەیلان حاجی ئاماژەی وەشکرد، کە ئەوڵاتانەی بەپلەی یەککەم وەک تورکیا و ئێران، کاڵایان لێ هاوردە دەکرێت، لە دووای ئەوانیش وڵاتی چین دێت، بەبڕی ٥ ملیار دۆلار کاڵا هاوردەکراوە بۆ عیراق و هەرێم.

سەبارەت بە کاریگەری بایکۆت لەسەر کاڵای تورکی ئەوەی خستەڕوو، کە لە مانگی ئایار و حوزەیران، هاوردەکردنی کاڵا دابەزی بۆ ٤۹۲ ملیۆن دۆلار دابەزی، بەڵام ئێستا ڕێژەی بەرزبۆتەوە.

ناوبراو ڕەتیشی کردەوە، کەوا هیچ بەرهەمێکی ناوخۆ هەبێت هەناردەی بکەن، تەنها هەندێ پاشماوەی وەک کاغەز و پلاستیک و پاشماوەی تر هەناردە دەکەن، بەڵام ئەوە ناچێتە چوارچێوەی بەرهەمی ناوخۆیی، هەروەها هەندێ کاڵاش بە ترانزێت بە هەرێمی کوردستاندا دێت بۆ وڵاتانی تر.

باسی لەوەشکرد، لەساڵی ۲۰۱۹ بەبڕی یەک ملیار و ٥۰۰ ملیۆن دۆلار زێڕ لە وڵاتی ئیمارات هاوردەی عیراق کراوە، بڕی یەک ملیار و ۲۰۰ ملیۆن دۆلاریش زێڕی شکاو هەناردەی تورکیا کراوە، لەم ڕێژەیە بڕی ٤۸۰ ملیۆن دۆلار زێڕ لە هەرێمی هەناردەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com