وزیری تەندروستی: تا ئێستا سێ کەس بەو پەتایە مردووە

0

نوچە  

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای دەکات، تا ئێستا ۲۰ حاڵەتی ئانفلوئانزای بەراز تۆمار کراوە و لەوانەش سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ۳۰ـ۱۲ـ۲۰۱۹، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو نەخۆشییەی بڵاوبۆتەوە هەر لە کوردستان نییە، بەڵکو لە هەموو جیهان هەیە و نەخوشیەکە ڤایرۆسێکە، کە لە ڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤەکان.

  د. سامان بەرزنجی گوتیشی، تا ئێستا ۲۰ حاڵەت تۆمار کراوە و لەوانە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، کە هیچیان خەڵکی کوردستان نین، یەکیان خەڵکی سوری بووە و یەکیان موسڵ ئەوەی دیکە میسر. ئاشکراشی کرد، کە لەو ۲۰ حاڵەتە بەشێکیان چارەسەر کراون و بەشێکیان لە ژێر چارەسەری پزیشکی دان.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، کە رێکخراوی جیهانی تەندروستی و لەگەڵ تەندروستی عێراق هەماهەنگی کراوە، بو دابینکردنی دەرزی و پشکنین بۆ ئەم ڤایرۆسە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com