کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام دەبێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دەستووری عێراق هیچ کات دیارەی نەکراوە، بۆ ئەوەی حكوومەتی کاربەڕێکەر تا کەی بەردەوام بێت، واتە کات لەبەردەمی کراوەیە. 

نزیکەی مانگێکە بەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پۆستەکەی، بەڵام تائێستا نەتوانراوە کەسێک دیاری بکرێت بۆ جێگرەوەی، ناشزانرێت ئایا بەم نزیکان لایەنەکان دەتوانن کەسێک دیاری بکەن یان نا، ئەگەر دۆخی عێراق بەم شێوەیە بەردەوام بێت ڕەنگە عێراق ساڵی نوێ بە حکوومەتێکی کاربەڕێکەرەوە بەڕێ بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق، ڕایگەیاند “لە دەستووری عێراقدا هیچ کاتێکی زەمەنی دیاری نەکراوە بۆ ئەوەی، کە حکوومەتێکی کار بەرێکەر تاکەی بەردەوام بێت، بۆیە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، وەک حکوومەتێکی کاربەڕێکەر بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی حکوومەتێکی نوێ لە عێراق پێکدەهێندرێت”. 

سەبارەت بەوەی ئەگەر حكوومەتی نوێ پێکنەهێنرا و هەروا مایەوە تا ماوەیەکی درێژ، دووبەردانی، گوتی “بەدڵنیایی حكوومەتی کار بەڕێکەر ناتوانێت هاوشێوەی حکوومەتێکی یاسای ڕۆڵی خۆی لەهەندێک پرسی گرنگدا بگێڕێت، وەک پرسی بوودجە و بەگەڕخستنی پڕۆژە ستراتیجییەکان، بەڵام دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران و کارە ئیداریییەکانی حکوومەت بەڕێ بکات”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژە بەوەدەکات، بۆ مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ بەپێی یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ پارە و مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ئەگەر لە مانگی ٢ ی ٢٠٢٠ یش هەر حکومەت پێکنەهێنرا ئەوا یاسای بوودجەی ٢٠١٩ بەڕێدەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com