نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی، کە ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، سەردانە نهێنییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان بۆ بنکەی سەربازی عین الاسد ئاشكرا کرد، کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی خۆی وەرگرت.
مەهدی تەقی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی المعلومەی گوتووە، بە دوور دەزانن ئەم سەردانە نهێنییەی مایک پۆمپیۆ بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، بابەتێکی ئاسایی بێت.
مەهدی تەقی دەڵێت، ئەم سەردانە، سەردانێکی نائاسایی هەژمار دەکرێت، چون پۆمپیۆ نە وەزیرێکی سیاسی، نە ئەمنی.