نوچە-شەرقولئەوسەت
حسێن عەرەب، جێگری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە، ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٩ی دیسەمبەر) ڕایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵایەک دژ بە بەرهەم ساڵح تۆمار دەکەن.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوست، لە سەر زاری ئەم بەرپرسەی هاوپەیمانێتی ئاوەدانکردنەوە، هۆکاری ئەم سکاڵایەی گەڕاندۆتەوە بۆ بنپێ کردنی دەستوری عێراق لە لایەن سەرۆککۆمارەوە.
بە گوتەی عەرەب، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە لە هەوڵدایە، بەرهەم ساڵح لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.