نوچەنێت
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، پۆلیس ئاماری کێشە و تاوانەکانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩-١٢-٢٠١٩، رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کەیسەکانی سنووری پارێزگای هەولێری ڕاگەیاند.
گوته‌بێژی پۆلیس ڕایگه‌یاند:(٥٣٩٨) كه‌یس لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسیان ته‌واو بووه و بۆ بڕیاری كۆتایی ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون. ٩٦ تاوانبار بڕیاری كۆتایی دادگایان به مادده‌ی جۆراوجۆر بۆ ده‌رچووه، ٧١٨ تاوانباریش كه‌یسه‌كانیان هێشتا ماوه و دادگا بڕیاری كۆتایی ده‌رنه‌كردووه بۆیان . له‌و ژماره‌یه (٦٢١٢) تۆمه‌تبار له گشت كه‌یسه‌كان ده‌ستگیركراون.
رائید هۆگر عه‌زیز هەروەها گوتی: به ڕێژه‌ی ٪٨٧ی كه‌یسه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له ساڵی ٢٠١٩ پەڕاوی لێکوڵینەوەیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه و نێردراوه‌ته دادگا، ته‌نها ٪١٣ی كه‌یسه‌كان ماون، كه هێشتا له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
له ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر (٦٤١١) سكاڵا تۆمار كراوه.
گوتەبێژی پۆلیس ئەوەشی ڕاگەیاند: له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان به تاوانی جیاجیا ده‌ستگیركردووه، كه دیارترینیان باندێكی ٣ كه‌سی بووه، له مانگی ١١ی ئه‌مساڵ، له ١٥ ماڵی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی جیاجیای هه‌ولێر، بڕی ٣٠ هه‌زار دۆلار و ٣٥٠ مسقاڵ زێر و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی گرانبه‌هایان دزیوه.