سلێمانی..رێکخراوێک رێوڕەسمێکی بۆ ناشتنی لاشەی داڵێک رێکدەخات

0

شلێر سەعید-هەولێر

بەئامانجی راکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ پاراستنی ژینگە، ئاژەڵ باڵندە کێویەکان، رێکخراوی سروشتی کوردستان رێوڕەسمێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ناشتنی داڵێکی مردو ئەنجامدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩-١٢-٢٠١٩، رێکخراوی سروشتی کوردستان، دوای کوژرانی داڵێک لەلایەن راوچییەکەوە مەراسیمی ناشتنی بۆ ئامادە دەکرێت.

رێکخراوی سروشتی کوردستان، رێکخراوێکی ناحکومییە کار بۆ پارستنی ژینگە و سروشتی کوردستان، دەکات. دوای ئەوەی داڵێک کە لەلایەن راوچییەکەوە بە ساچمەی ژەهراوی بریندارکرابوو، چارەسەریی پێویستی بۆ دەکرێت، بەڵام بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە داڵەکە دەمرێت. رێکخراوەکە رێوڕەسمێکی بۆ ناشتنی لاشەی داڵەکە سازکرد .

لە رێوڕەسمێکدا کە ڕۆژنامەنوسان و بەشێک لە ژینگە دۆستان ئامادەی بوون، باڵندەکە لە سەروو شەقامی شەست مەتری سلێمانی نێژرا.

ڕەنج عەتا ، هاوسەرۆکی رێکخراوەکە رایگەیاند: ئامانجمان لەو جۆرە چالاکییە ئەوەیە کە ژیانی باڵندەکان لە هەرێمی کوردستان بپارێزن، بەتایبەت ئەو جۆرانەی کە زۆر دەگمەنن وەک ئەو داڵەی ئێستا.

سەرۆکی رێکخراوەکە داواکارییەکی هەیە”داوا لە راوچییەکان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لە لەناوبردنی سروشت، پەیامی جددیمان بۆ پۆلیسی دارستان و دادگاکان ئەوەیە کە دڵسۆزانە کار بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزا دانیان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com