یەکێتی لە گەڵ مانەوەی عادل عەبدولمەهدییە

0

نوچە-ئەلمعلومە

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشراوەی عێراق.

غەیاس سورچی، ئەندامێکی  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ بەردەوام بوونی دەوڵەتی کاتی و سەرۆک وەزیرانی عادل عەبدولمەهدین.

بە گوتەی غەیاس سورچی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەم زووانە کۆبوونەوەیەک ڕێکدەخات و تیایدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق دەکرێت و لە سەر کاندیدێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی یەکلا دەکاتەوە.

لە بارەی گوشارەکانی سەر بەرهەم ساڵح، گوتی: ئەم گوشارانە سیاسین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com