نوچە-ڕۆیتەرز
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕابەری کۆماری ئیسلامی بەوە تۆمەتبار دەکات، کە ڕێگەی بە کەسوکاری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە نادات رێوڕەسمی ماتەمینی گشتیی دابنێن.
پۆمپیۆ لە تویتێکدا دەڵێت: خەڵکی ئێران مافی خۆیانە بۆ کوژرانی ١٥٠٠ هاووڵاتی کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، ماتەمینی گشتیی ڕابگەیێنن.
پۆمپیۆ هەروەها دەڵێت: رژێمی ئێران لە خەڵکەکەی دەترسێت و ڕێگە لە هەر جۆرە ناڕەزایی و خۆپیشاندانێکی هاووڵاتیان دەگرێت.