نوچەنیت
سوپای عێراق، قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپه‌راسیۆنی “ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن”ـی بۆ كێوماڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌ستپێكرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩-١٢-٢٠١٩، سوپای عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، کە تێیدا ئەنجامدانی پێنجەمین ئۆپەراسیۆن بۆ پشکنین و کێوماڵکردنی چەند ناوچەیەکی عیراق بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی داعش ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە”ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ٥ میحوه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. یه‌كه‌میان: له میحوه‌ری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا، دووه‌م: جزیره، سێیه‌م: سه‌ڵاحه‌ددین. سوپا له دوو محوه‌ری دیكه‌ش له دیاله و كه‌ركوك هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌ر داعش چڕده‌كاته‌وه”.
هەر بەپێی بەیاننامەکە قۆناغی هه‌شته‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ئامانجی پشكنین و كێوماڵی ناوچه و گوند و رووبه‌ره كراوه‌كانی نێوان پارێزگاكانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داواكراوانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا خۆیان حه‌شارداوه ده‌ستگیر بكرێن و ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه و كۆتایی به پاشماوه‌كانی داعش بهێنرێت.