سەرۆکی حکوومەتی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەددین بەهائەدین کرد.

 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ڕایگەیاند “ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری  یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانييەکان، لەپێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان”. 

 دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت بۆ سەڵاحەددین بەهائەدین:

 بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین بەهائەدین،  بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم . ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری  یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانييەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.  مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 2019/12/29

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com