نو چەنێت
خۆپیشاندەرانی بەغدا داوادەکەن، سەرجەم ئەو کەسانە ئازادبکرێن کە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا رفێندراون.
زیاتر لە سێ مانگە خۆپیشاندان، لە زۆربەی شارەکانی عێراق دژی کەمی خزمەتگوزاری بەردەوامە. تا ئێستا ٥٠٠کەس کوژراو و زیاتر لە ٢٢هەزار کەس برینداربوون. ٣٣ چالاکوانی مەدەنی تیرۆرکراون و ٦٦کەسیان فرێندراوو بێسەروشوێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩-١٢-٢٠١٩، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر، دژی ڕفاندن و تیرۆرکردنی چالاکوان و خۆپیشاندەران دروشم دەڵێنەوە.
خۆپیشاندەران دووپاتی دەکەنەوە، کە ئەوان سوورن لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانیان و داوای ئازادکردن و دیاریکردنی چارەنووسی ڕفێندراوان دەکەن.