نوچە-ئەلمعلومە
ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو کەسەی کە دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، نابێ زیاتر لە شەش مانگ لە سەر کورسی دەسەڵات بێت.
موختار موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لەم بارەوە دەڵێت: کەسی سەرۆک وەزیران دەبێ بۆ شەش مانگ دابنرێ و دواتر هەڵبژاردنی گشتی و پێشوەختە ئەنجامن بدرێت. هەر بۆیە وەکو هاوپەیمانی فەتح نیگەران نین.
موسەوی هەروەها جەخت دەکاتە سەر ڕێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان” ئەوە دەنگی خەڵکە کە دواجار کێشەکان یەکلا دەکاتەوە”.