نوچەنێت
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی کە سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات. ئەویش پاڵپشتی یەکگرتوو دووپات دەکاتەوە.
ڕۆژی رابردوو، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له يه‌كگرتووى ئيسلامیي كوردستان و ئه‌ندام و لايه‌نگرانی کرد.
بارزانى، ئاماژه‌ى به كار و خه‌باتی يه‌كگرتووى ئيسلامیي كوردستان، له ژيان و پرۆسه‌ى سياسي هه‌رێمى كوردستاندا كرد. ستایش و پێزانينى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى يه‌كگرتووى ئيسلامیى له‌پێناو ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌يي لايه‌نه كوردستانييه‌كان کرد.
سه‌ڵاحه‌ددين به‌هادين، سوپاسی بارزانی کرد‌و پێزانینی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێزيان و پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى دووپات كرده‌وه.