نوچە-سومریە نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار، ئەمڕۆ (شەممە ٢٨ی دیسەمبەر) ئاشکرای کرد، کە ئەمریکا هێزەکانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشەوە.
سەرچاوەکە ئاشكرای کردووە، دوابەدوای کرانە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نزیک کەرکوک، ئەم وڵاتە ڕێوشوێنی ئەمنی و سەربازی توندی گرتۆتەبەر.
ئەمریکا لە بنکەی ”عین الاسد” هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای ئەنبار، سەرجەم هێزەکانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.