گوشارەکانی سەر بەرهەم ساڵح زیاتر دەبێت

0

نوچە-سومریە نیوز

سەرچاوەیەکی سیاسی، ئەمڕۆ (شەممە ٢٨ی دیسەمبەر) ئاشکرای کرد، گوشارەکان بۆ سەر بەرهەم ساڵح تا دێ توندتر دەبێت.

بە گوتەی سەرچاوەکە، فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان، کاردەکەن بۆ دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستەکەی.

لایەنە سیاسییەکان پێێان وایە، کە بەرهەم ساڵح، یاساکانی عێراقی بنپێ کردووە و بەگوێڕەی ماددەی ٧٦-ی دەستور، بۆی نییە دژایەتی لەگەڵ هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com