نوچە
ئەمڕۆ (شەممە ٢٨-١٢-٢٠١٩)، لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی، بەڕێوەچوو و ئەندامانی کۆنگرە دەنگی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتیی دا و سەلاحەدین بەهائەدین بۆ چوار ساڵی دیکە بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە.
لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا ٩٠٢ دەنگ خرایە نێو سندووقی دەنگدان. ١٠ دەنگ بەتاڵ بووە، ٤ دەنگیش پووچەڵکراوەتەوە. لەکۆتاییدا ئەبوبەکر کاروانی ٣٤٢ دەنگی بەدەستهێنا و سەلاحەدین بەهائەدین بە بەدەستهێنانی ٥٤٦ دەنگ بە ئەمینداری یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە.