نوچە: ئاژانسەکان
بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، بەیانی ئەمڕۆ لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ تەقینەوەیەكی تیرۆریستی روویداوە و بەهۆیەوە ٧١ هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لەنێو قوربانییەكاندا ٣٠ كوژرا هەیە و ژمارەیەكیش لە بریندارەكان برینەكانیان سەختە.
هاوكات باڵیۆزی توركیا لە مەقادیشۆ رایگەیاند، لەنێو كوژراوەكاندا دوو هاوڵاتی توركیا هەن.
جێگەی باسە، تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە و هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەش دەستیان بە لێكۆڵینەوە کردووە.