نوچە-لارپبلیکا
سەرۆکی نوێی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، لە بارەی هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هۆشداری دەدات.
ئۆرسۆلافۆن دێرلین، سەرۆکی نوێی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی لارپۆبلیکا دەڵێت، ئەوروپا پێی وانییە بتوانێ ڕێککەوتنی ئەتۆمی خۆی لەگەڵ ئێران بپارێزێت.
لە وەڵامی پرسیارێک، کە ئایا ڕێککەوتنی ئەتۆمی مەترسی لە سەرە یان نا؟ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەڵێت ”ئەستەمە، کە بتوانین مانەوەی ئەم ڕێککەوتنە گرەنتی بکەین”.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەشڵێت، ماوەتەوە سەر ئێران، کە ئایا پابەندی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە دەمێنی یان نا، چونکە ڕێککەوتنەکە مەترسی هەڵوەشانەوەی لە سەرە.