نوچە
ئەمڕۆ (شەممە ٢٨-١٢-٢٠١٩) کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەستپێدەکات و دوو رۆژ دەخایێنێت. تێیدا ئەمیندار، ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دەستەی بەدواداچوون هەڵدەبژێردرێن و دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوو بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
ـ ژمارەی بەشداربوان ٩٠٠ ئەندام . (٢٢،٥٪ ژن و ٧٧،٥٪ پیاوان).
– تەمەنی بەشداربوان ٢٢٪ ١٦-٤٠ سالی لە ٧٨٪ ٤٠ سال بو سەرەوە.
ـ بروانامەی بەشداربووان: ٧٪ دکتورا، ٩٪ ماستەر، ٤٥٪بەکالوریوس، ١٩٪ دبلوم، ١٦٪ ئامادەیی، ٤٪ سەرەتایی.
– کاندیدەکانی ئەمینداری گشتی ٢ کەس.
– ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ٤٣ کەس ٢٥٪ ژن ، لەو ٤٣ کەسە ٢٣ لە بازنەی سلێمانی و ھەلەبچە ، ١٢ لە دھوک و نەینەوا، ٨ لە ھەولێر و کەرکوک.
– ٧٢ کەس کاندیدە بو ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
– ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێری ٥ کەس +٢ یەدەک.
١٩ کەس کاندیدە.